ڤیدیۆ.. پاریس لە گەڕانەوەى مباپیدا لە نیسى بردەوە

ڤیدیۆ.. پاریس لە گەڕانەوەى مباپیدا لە نیسى بردەوە
2020-09-20

826 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى فەڕەنسا، پاریس سان جێرمان بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە نیسى بردەوە و دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى چوارەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا، هەردوو یانەى پاریس سان جێرمان و نیس لە یاریگاى ئەلیانز ڕیڤێراى تایبەت بە نیس ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

پاریس سان جێرمان دواى گەڕانەوەى کیلیان مباپى، کە بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە دوورکەوتبووەوە، بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر  یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیش مباپى و دى ماریا و مارکینیۆس لە خولەکەکانى ٣٨ و ٤٥ و ٦٦دا تۆماریانکردن.

بەم ئەنجامە، پاریس سان جێرمان دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و دواى چوار یارى کۆى خاڵەکانى لە ڕیزبەندى خولەکەدا بۆ شەش خاڵ بەرزکردەوە، نیسیش بۆ دووەم بارى لەسەریەک توشى شکست بوو.

 

گ . ف