پاریس سان جێرمان گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ

پاریس سان جێرمان گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ
2020-08-12

1755 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەتلەنتاى بردەوە و گەیشتە قۆناغی چوار تیپی .

رکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ پێی ناوەتە قۆناغی هەشت تیپی و سەرجەمیان بە یەک یاریی لە پورتوگال بەڕێوەدەچن.

لە یەکەم یاریی قۆناغی هەشت تیپیدا، پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی روبەروی ئەتلەنتاى ئیتاڵی بوەوە.

هەرچەندە ئەتلەنتا گۆڵی یەکەمی لە رێگەى ماریۆ پاسالیچەوە تۆمارکرد، بەڵام یانەى پاریس سانجێرمان لە سێ خولەکدا و لەکۆتاییەکانی یارییەکەدا شکستی گۆڕی بۆبردنەوە و دوو گۆڵی لە رێگەى مارکۆس کۆریا و مۆتینگەوە تۆمارکرد.

بەو ئەنجامە پاریس گەیشتە قۆناغی چوار تیپی و ئەتلەنتاش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

پاریس سانجێرمان چاوەرێی براوەى یاریی نێوان لایبزیگی ئەڵمانی و ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی دەکات.