چامپۆنز لیگ.. سبەى لایبزیگ و ئەتلەتیکۆمەدرید بەیەک دەگەن

چامپۆنز لیگ.. سبەى لایبزیگ و ئەتلەتیکۆمەدرید بەیەک دەگەن
2020-08-12

902 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەى لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەى لایبزیگ و ئەتلەتیکۆمەدرید روبەروی یەک دەبنەوە.

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاى ئەم وەرزە پێیناوەتە قۆناغی هەشت تیپی و بریارە سبەى دووەم یاریی قۆناغەکە ئەنجام بدرێت.

یارییەکەش لە نێوان هەردوو یانەى لایبزیگی ئەڵمانی و ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانییە.

سەرجەم یارییەکانی قۆناغی هەشت تیپی خراونەتە لیشبۆنەى پورتوگال و یارییەکەى ئەتلەتیکۆ و لایبزیگیش لە یاریگاى خۆسێ ئافالادی لە کاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت.

یانەکان بە یەک بردنەوە سەردەکەون بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتیەکە و یاریی کۆتایش لە 23ی مانگ دەکرێت.