مانچستەر پلانى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى پۆگبا هەیە

مانچستەر پلانى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى پۆگبا هەیە
2020-08-12

753 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد پلان بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى پۆڵ پۆگبا دادەڕێژێت و دەیەوێت پارێزگارى لێ بکات.

فابریزۆ ڕۆمانۆى ڕۆژنامەنوس لە تۆڕى سکاى سپۆرتى بەریتانى دووپاتیکردووەتەوە، مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى ئارەزووى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى پۆڵ پۆگباى فەڕەنسى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەکەى دەکات لە ماوەى داهاتوودا.

ڕۆژنامەنوسەکە ئاماژەى بەوە کردووە، بەرپرسانى شەیتانە سورەکە پلانیان بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى پۆگبا هەیە و لە ماوەى داهاتوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ مینۆ ڕایۆلاى بەڕێوەبەرى کارەکانى یاریزانەکە دەستپێدەکەن.

چەند یانەیەکى وەک ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى و یۆڤانتۆسى ئیتاڵى گرنگى بە پۆگبا دەدەن، بەڵام مانچستەر دەیەوێت بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى دەرگا بەڕووى ئەو یانانەدا دابخات.

 

گ . ف