زیدان چوار داواکاری لەسەرۆکی ریاڵ مەدرید هەیە

زیدان چوار داواکاری لەسەرۆکی ریاڵ مەدرید هەیە
2020-08-12

3490 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری ریاڵ مەدرید کۆمەڵێک داواکاری پێشکەشی پێرێزی سەرۆک کردووە بۆ ئەوەى پێش دەستپێکردنەوەى وەرزی نوێ بۆی جێبەجێ بکەن.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن زیدان چەند داواکارییەکی پێشکەشی پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید کردوە.

یەکێک لەو داواکارییانە دورخستنەوەى جەیمس رۆدریگێز و گاریس بەیلن لە ریزەکانی یانەکە.

دوەم داواکاری نوێکردنەوەى بۆندی مۆدریچە بۆ وەرزێکی تر و سێیەمیشی ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ یاریزانێکی نوێ بۆ جێگەى کاسمیرۆ.

ئەمە جگە لەوەى بەرێوەبەری یانەکەشی لەوە ئاگادارکردۆتەوە کە یانەکە پێویستی بە تواناکانی ئۆدیگارد هەیە کە پێشتر بەهۆی خواستنەوە پەیوەندی بە ریاڵ سۆسیدادەوە کردووە.