لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بەرشەلۆنە بۆ چامپیۆنز لیگ بڵاوکرایەوە

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بەرشەلۆنە بۆ چامپیۆنز لیگ بڵاوکرایەوە
2020-08-12

5237 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بەرشەلۆنە بۆ چامپیۆنز لیگ بڵاوکرایەوە و دیمبلى گەڕایەوە و برایسوایستیش لە لیستەکەدایە.

یانەى بەرشەلۆنە لە پێگەى فەرمى خۆى لە تویتەر لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بۆ خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بڵاوکردەوە، کە لە ٢٦ یاریزان پێکهاتووە و هەینى لە قۆناغى چارەکى کۆتایى خولەکەدا ڕووبەڕووى یانەى بایرن میونشن دەبێتەوە، لە شارى لشبۆنەى پورتوگال.

بۆ یەکەم جار عوسمان دیمبلى بانگهێشتکراوەتەوە، کە پێشتر بۆ ماوەیەکى زۆر بەهۆى پێکان و نەشتەرگەرییەوە دوورکەوتبووەوە، هەروەها ساموێل ئۆمتیتیش هەر بەهۆى پێکانەوە دوورخراوەتەوە.

مارتن برایسوایت بە شێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو لە لیستەکەدایە، کە پێشتر ناوى لە لیستى ئەوروپاى یانە کەتەلۆنیەکەدا تۆمارنەکراوە، بەڵام یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا ڕێگە دەدات لە کاتى تایبەتدا ناوى یاریزانە نوێکان تۆماربکرێن، لە ئەگەرى حاڵەتى توشبوون زۆر بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە تیپەکەدا.

 

گ . ف

 

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بەرشەلۆنە: