فەرمی.. پێرلۆ وەک راهێنەری نوێی یۆڤانتۆس دەستنیشان کرا

فەرمی.. پێرلۆ وەک راهێنەری نوێی یۆڤانتۆس دەستنیشان کرا
2020-08-08

1359 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆس ئەندرێ پێرلۆی وەک راهێنەری نوێی یانەکەى دەستنیشانکرد.

پاش ئەوەى یانەى یۆڤانتۆس لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ دەرکرا و دواتریش ئیدارەى یانەکە ماوریسۆ ساری راهێنەری دورخستەوە، دواجار ئەندرێ پێرلۆ وەک راهێنەری نوێ بۆ جێگەکەى دیاریی کرا.

پێرلۆ پێشتر ئەستێرەى دێرینی یانەى یۆڤانتۆس بوەو هەفتەى رابردوش وەک راهێنەری تیپی خوار 23 ساڵی یوڤی دیاریی کرا، بەڵام پاش دورخستنەوەى ساری ، بوو بە راهێنەری تیپی یەکەم.

یانەى یۆڤانتۆس ئەم وەرزە نازناوەکانی جامی ئیتالیا و جامی سوپەری ئیتاڵیای لەدەستداو لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگیش کرایە دەرەوە.