زیدان 15 رۆژ پشوو دەدات بە یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید

زیدان 15 رۆژ پشوو دەدات بە یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید
2020-08-08

1332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان 15 رۆژ پشوو دەدات بە یاریزانەکان و دواتر ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەکاتەوە.

پاش کرانە دەرەوەیان لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ لەسەر دەستی مانچستەر سیتی ، زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە 15 رۆژ پشوو بە یاریزانەکان بدات.

پێشبینی دەکرێت خولی تۆپی پێی ئیسپانیا 12ی مانگی نۆ دەستپێبکاتەوە.

هەر بۆیە زیدان بریاریداوە دوو هەفتەى تر مەشق و راهێنانەکانیان دەستپێبکەنەوەو نزیکەى 15 رۆژ ئامادەکاری بکەن.

جگە لەوەش داواى لە پیرێزی سەرۆک کردوە داهاتووی هەردوو یاریزان گاریس بەیل و جەیمس رۆدریگێز یەکلایی بکاتەوە کە لە ئێستادا بە هەردوکیان 30 ملیۆن یۆرۆ موچە وەردەگرن و لەسەر کورسی یەدەگی یانەکەش دانراون.