دوو کەس بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەى یۆڤانتۆس پاڵێوراون

دوو کەس بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەى یۆڤانتۆس پاڵێوراون
2020-08-08

2014 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوو کەس بۆ جێگەى ماوریسۆ ساری راهێنەری یۆڤانتۆس پاڵێوراون پاش ئەوەى لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ دەکران.

ئیدارەى یۆڤانتۆس پاش کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز لیگ ، ماوریسۆ ساری راهێنەری لە پۆستەکەى دوورخستەوە.

راگەیاندنەکانی ئیتاڵیا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لە ئێستادا ئیدارەى یوڤی بەدواى راهێنەرێکی نوێدا دەگەرێت.

گفتوگۆکانیش لەگەڵ هەردوو راهێنەر سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری لازیۆ و پۆچیتینۆی راهێنەری پێشووی تۆتنهام دەستی پێکردوە.

بە پێی راگەیاندنەکان بێت ئانێلی سەرۆکی یۆڤانتۆس پێیوایە ئینزاگی کەسێکی گونجاوە بۆ جێگەى ساری بەڵام ئەندامانی یانەى یۆڤانتۆس داواى پۆچیتینۆی ئەرجەنتینیان کردووە.