فەرمی.. ساری لە پۆستی راهێنەرایەتی یۆڤانتۆس دوورخرایەوە

فەرمی.. ساری لە پۆستی راهێنەرایەتی یۆڤانتۆس دوورخرایەوە
2020-08-08

672 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى یۆڤانتۆس دەستبەرداری ماوریسۆ ساری راهێنەر بوو پاش ئەوەى لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ دەرکران.

سەرەراى ئەوەى یوڤی دوو بە یەک لە لیۆنی بردەوە، بەڵام بە ئەنجامی چوون و هاتن یۆڤانتۆس ماڵئاوایی لە چامپیۆنز لیگ کرد.

ئیدارەى یۆڤانتۆس هەر زوو کۆبونەوەیەکی لەسەر داهاتووی ساری راهێنەر کرد و دواجار لە پۆستی راهێنەراتی دووریخستەوە.

لە ئێستادا ئیدارەى یۆڤانتۆس بەدواى راهێنەرێکی گونجاودا دەگەرێن بۆ جێگەکەى ساری.

لە یەکەم وەرزیدا ساری وەک راهێنەری یۆڤانتۆس نازناوی جامی سوپەری ئیتالیا و جامی ئیتاڵیای لەدەستداو لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگیش دەرکران.