دواى یاریی لیۆن رۆناڵدۆ لە یاریزانەکان و راهێنەری یوڤی توڕە بووە

دواى یاریی لیۆن رۆناڵدۆ لە یاریزانەکان و راهێنەری یوڤی توڕە بووە
2020-08-08

1959 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دواى یارییەکەى یۆڤانتۆس بەرامبەر لیۆن زۆر توڕە بوەو داواى رونکردنەوەى لە یاریزانەکان و راهێنەر کردوە لەوەى رویداوە.

یانەى یۆڤانتۆس بەدوو گۆڵی رۆناڵدۆ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیۆنی بردەوە بەڵام بە ئەنجامی چون و هاتن لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ دەرکرا.

ئەمە یەکەمجارە رۆناڵدۆ لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگ بەشداری ناکات لەدواى وەرزی 2009 بۆ 2010ەوە.

رۆناڵدۆ دواى یارییەکە یەک رستەى بە راگەیاندنەکان وتوەو تەئکیدی کردۆتەوە کە زۆر دڵتەنگە.

راگەیاندنەکانی ئیتالیا ئاماژە بەوە دەدەن کە رۆناڵدۆ لە ژوری خۆگۆڕین زۆر تورە بوەو داواى رونکردنەوەى لە یاریزانەکان و راهێنەر کردوە لەوەى رویداوە.

وتوشیەتی لیۆن دوو مانگە لە تۆپی پێ دابراوە بە ئاسانی بەسەر پشتی یوڤی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا پەڕیوەتەوە.