ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس لە لیۆنى بردەوە بەڵام لە چامپیۆنز لیگدا دەرکرا

ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس لە لیۆنى بردەوە بەڵام لە چامپیۆنز لیگدا دەرکرا
2020-08-08

8313 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیۆنى بردەوە، بەڵام سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپینز لیگ لەدەستدا.

لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، یۆڤانتۆسى ئیتاڵى لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم، میواندارى ئۆڵیمپیک لیۆنى فەڕەنسى کرد.

یۆڤانتۆس، کە لە یارى چووندا و لە یاریگاى گروپاما ستادیۆم بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر دۆڕابوو، بەڵام لەم یارییەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.

گۆڵەکانى یۆڤانتۆس کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکەکانى ٤٣ و ٦٠دا تۆماریکردن، تاکە گۆڵەکەى لیۆنیش لە خولەکى ١٢دا لەلایەن ممفیس دیپایەوە تۆمارکرا.

بەمەش، یۆڤانتۆس بە ئەنجامى هەردوو یارى چوون و گەڕانەوە، کە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون، ماڵئاوایى لە چامپیۆنز لیگ کرد و لیۆنیش بە سوودوەرگرتن لە گۆڵى یاریگاى بەرامبەر سەرکەوت بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە.

 

گ . ف