ڤیدیۆ.. سیتى لە ڕیاڵ مەدریدى بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغى داهاتووى چامپینز لیگ

ڤیدیۆ.. سیتى لە ڕیاڵ مەدریدى بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغى داهاتووى چامپینز لیگ
2020-08-08

9060 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتى لە ڕیاڵ مەدریدى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپینز لیگ بەدەستهێنا و ڕیاڵیش ماڵئاوایى کرد.

لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، مانچستەر سیتى ئینگلیزى لە یاریگاى ئیتحاد، میواندارى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى کرد.

مانچستەر سیتى، کە لە یارى چووندا و لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوەبوو، لەم یارییەشدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.

گۆڵەکانی مان سیتى لە خولەکەکانى ٩ و ٦٨دا ڕەحیم ستەرلینگ و گابرێل خیسۆس تۆماریانکرد، تاکە گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدریدیش لە خولەکى ٢٨دا لەلایەن کەریم بنزیمەوە تۆمارکرا.

بەمەش مانچستەر سیتى بە ئەنجامى هەردوو یارى چوون و گەڕانەوە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپینز لیگ بەدەستهێنا و ڕیاڵ مەدریدیش ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

 

گ . ف