وێنە.. لیستی یاریزانەکانی ناپۆلی بۆ یارییەکەى بەرشەلۆنە ببینە

وێنە.. لیستی یاریزانەکانی ناپۆلی بۆ یارییەکەى بەرشەلۆنە ببینە
2020-08-07

2096 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینسینی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ناپۆلی بەرامبەر بەرشەلۆنە دەبینرێت.

جینارۆ گاتۆسۆ لیستی یاریزانەکانی ناپۆلی بۆ یارییەکەى بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە.

لە لیستەکەدا ناوی ئینیسی و مانۆلاس دەبینرێت کەپێشتر بەهۆی پێکانەوە مەترسی یاریکردنیان لەسەر بوو.

جگە لەو یاریزانە هەریەک لە فابیان رۆیز و زیلنسکی و کایخۆن و میرتینز و پۆلیتانۆ و میلیک بانگهێشتکراون.

یاریی رابردوو لە ئیتالیا هەردوو یانەکە بە گۆڵێک یەکسان بون، یاریی گەرانەوەش سبەى کاتژمێر 10ی شەو دەکرێت.