حەوت یاریزان رکابەری لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی پریمەرلیگ دەکەن

حەوت یاریزان رکابەری لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی پریمەرلیگ دەکەن
2020-08-07

769 جار خوێندراوەتەوە

+ -

محەمەد سەڵاح لە لیستی پاڵێوراوان بۆ باشترین یاریزانی ئەم وەرزەى پریمەرلیگ نییە.

رابیتەى خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەى ئاشکراکرد کە رکابەری لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرز دەکەن.

لە یانەى لیڤەرپوڵ هەریەک لە یاریزانان ئارنۆڵد و مانی و جۆردان هندرسۆن رکابەری لەسەر خەڵاتەکە دەکەن.

جگە لەوانیش ناوی دی برۆینی یاریزانی مانچستەر سیتی و دانی ئانجزی یاریزانی ساوسامپتۆن و نیک بۆبی یاریزانی بێرنلی و ڤاردی هێرشبەری لیستەر سیتی دەبینرێن.

ماوەیەک لەمەوبەر رابیتەى نوسەرانی خولی ئینگلتەرا جۆردان هندرسۆنی وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزەى پریمەرلیگ دەستنیشان کرد.