لە پاڵێوراوانی باشترین راهێنەری پریمەرلیگ گواردیۆلای تیا نییە

لە پاڵێوراوانی باشترین راهێنەری پریمەرلیگ گواردیۆلای تیا نییە
2020-08-07

613 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا لە دەرەوەى لیستی ئەو راهێنەرانەیە کە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەى پریمەرلیگ.

رابیتەى خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا لیستی ئەو راهێنەرانەى ئاشکراکرد کە لەکۆتایدا یەکێکیان خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەى پریمەرلیگ بەدەست دەهێنێت.

لە لیستەکەدا هەریەک لە یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵی پاڵەوانی پریمەرلیگ و لامپاردی راهێنەری چێلسی و براندان رۆدگێرزی راهێنەری لیستەر سیتی و کریس وایلدەری راهێنەری شیفیڵد یونایتد دەبینرێن.

بەڵام گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی نابینرێت کە توانی لەگەڵ مانچستەر سیتی پلەی دوەمی ئەم وەرزە بەدەست بهێنن.