فەرمى.. کاسیاس وازهێنانى لە تۆپى پێ ڕاگەیاند

فەرمى.. کاسیاس وازهێنانى لە تۆپى پێ ڕاگەیاند
2020-08-04

2138 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمى ئیکەر کاسیاسى ئیسپانى وازهێنانى لە یارى تۆپى پێ لە تەمەنى ٣٩ ساڵیدا ڕاگەیاند.

کاسیاسى گۆڵچى پێشووى هەڵبژاردەى ئیسپانیا و یانەکانى پۆرتۆ و ڕیاڵ مەدرید لە پێگەى فەرمى خۆى لە تویتەر وازهێنانى لە یاریکردن لە تەمەنى ٣٩ ساڵیدا ڕاگەیاند.

یانەى ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا لە بارەى وازهێنانى کاسیاسەوە دەڵێت "ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ڕێز و سەرسامى و خۆشەویستى خۆى بۆ یەکێک لە باشترین ئەفسانەکانى یانەکەمان دەربڕێت، دواى ئەوەى وازهێنانى لە یاریکردن ڕاگەیاند وەک یاریزانێکى پیشەگەر".

لە چەند مانگى ڕابردوودا کاسیاس سەرقاڵى ئامادەکارى بوو بۆ خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا، بەڵام دواتر بەهۆى قەیرانى کۆرۆنا و لەبەر بارودۆخى وڵاتەکەى پاشەکشەیکرد.

کاسیاس مۆندیالى ٢٠١٠ و جامى ئەوروپاى ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ى لەگەڵ ئیسپانیا بەدەستهێناوە و چەندین نازناوى تریشى لەگەڵ یانەى ڕیاڵ مەدرید بردووەتەوە، کە زۆربەى کاروانە وەرزشیەکەشى هەر لەو یانەیەدا بوو.

 

گ . ف