مانچستەر لەگەڵ سانچۆ گەیستووەتە ڕێککەوتن

مانچستەر لەگەڵ سانچۆ گەیستووەتە ڕێککەوتن
2020-08-04

1225 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد لەگەڵ سانچۆ گەیشتووەتە ڕێککەوتن و دۆرتمۆندیش بە کەمتر لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى یاریزانەکە نابێت.

تۆڕى سکاى سپۆرتى ئەڵمانى ئاشکرایکردووە، یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى گەیشتووەتە ڕێککەوتنى سەرەتایى لەگەڵ جاندۆن سانچۆى هێرشبەرى یانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانى بۆ ئیمزاکردنى گرێبەستێکى پێنج ساڵى لەگەڵیدا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، دۆرتمۆند بە کەمتر لە ١٠٨ ملیۆن پاوەند دەستبەردارى سانچۆ نابێت و مانچستەریش تەنیا یەک هەفتەى لەبەردەمدایە بۆ یەکلاکردنەوەى گرێبەستەکە، پێش ئەوەى یاریزانەکە پەیوەندى بە کەمپى ئامادەکارى تیپەکەى بۆ وەرزى نوێ بکات لە ١٠ى ئەم مانگەدا.

ڕۆژنامەى بیڵدى ئەڵمانیش بڵاویکردووەتەوە، مانچستەر ئارەزوو دەکات پارەى گرێبەستەکە بە قیست و بە سێ جار بدات، ٦٣ ملیۆنى لەم هاوینەدا دەدات و دوو قیستەکەى تریش بە ٢٧ ملیۆن و ١٨ ملیۆن لە دوو هاوینى داهاتوودا دەدات.

 

گ . ف