خشتە.. ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید میواندارى خیتافى دەکات

خشتە.. ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید میواندارى خیتافى دەکات
2020-07-02

1574 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید میواندارى خیتافى دەکات و هەوڵ دەدات جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ بەرشەلۆنە زیادبکات.

لە دوا یارى هەفتەى ٣٣ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمشەو کاتژمێر ١١، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى ئەلفرێدۆ دى ستیڤانۆ، میواندارى خیتافى دەکات.

بۆ ئەو یارییە هازارد دوورخراوەتەوە و ڕاگەیاندنەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، یاریزانەکە پێکانى نییە و تەنیا پشوى پێدراوە، بەڵام ناچۆ بەهۆى پێکانەوە بانگهێشتنەکراوە.

یوڤیچ و ڤاسکێزیش جارێکى تر بانگهێشتى پێکهاتەى یانەکەیان کراونەتەوە، کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتبوونەوە.

لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید بە ٧١ خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى لالیگاى گرتووە و بە جیاوازى خاڵێک لە پێش بەرشەلۆنەى پلەى دووەمەوەیە، بەڵام یانە مەدریدیەکە یارییەک کەمترى کردووە.

 

گ . ف