ئۆبامیانگ: دواتر لەسەر داهاتووم قسە لەگەڵ ئارسناڵ دەکەم

ئۆبامیانگ: دواتر لەسەر داهاتووم قسە لەگەڵ ئارسناڵ دەکەم
2020-07-02

465 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆبامیانگى گابۆنى باس لە داهاتووى لە ئارسناڵدا دەکات و دەشڵێت دواتر لەو بارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ یانەکەیدا دەکات.

بێر ئۆبامیانگى هێرشبەرى یانەى ئارسناڵ لە لێدوانێکدا بۆ سایتى لى تێن سپۆرتى فەڕەنسى لەسەر داهاتووى دەڵێت "دواتر دەزانین، قسە لەگەڵ یانەکەمدا دەکەم و پاشان دەبینین چى ڕوودەدات".

ئۆبامیانگ ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا سەرنجى لەسەر یارییەکانى تیپەکەیەتى و دەشڵێت "لەو کاتەوەى ئەرتێتاى ڕاهێنەر هاتووە تیپەکەمان باشە و بەشێوەیەکى زۆر باش کار دەکەین و بەم دواییانە ئاستمان باشتربووە".

ئۆبامیانگى ٣١ ساڵ لە حوزەیرانى ٢٠٢١دا گرێبەستەکەى لەگەڵ تۆپچییەکان تەواودەبێت و چەندین یانەش هەوڵى گواستنەوەى دەدەن بەهۆى ئاستە بەرزەکەیەوە.

 

گ . ف