ئیبراهیمۆڤیچ سورە لەسەر بەجێهێشتنى میلان

ئیبراهیمۆڤیچ سورە لەسەر بەجێهێشتنى میلان
2020-07-02

923 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ سورە لەسەر بەجێهێشتنى ئەى سى میلان لە کۆتایى ئەم وەرزەدا و دەگەڕێتەوە بۆ سوید.

تۆڕى سکاى سپۆرتى ئیتاڵى دووپاتیکردووەتەوە، ئیبراهیمۆڤیچى سویدى هێرشبەرى یانەى میلانى ئیتاڵى لە بەجێهێشتنى تیپەکەى نزیکبووەتەوە و پەیوەندی بە یانەى هاماربى سویدییەوە دەکات.

سکاى سپۆرت ئاماژەى بەوە کردووە، ئیبراهیمۆڤیچ، کە خاوەنى لە سەدا ٢٥ى پشکەکانى یانەى هاماربییە، دەیەوێت لە وڵاتەکەیدا کۆتایى بە کاروانە وەرزشیەکەى بهێنێت، کە هەر لەو یانەیەدا دەستى بە ڕاهێنان کردەوە لە دواى ڕاگیرانى چالاکیە وەرزشیەکان بەهۆى کۆرۆناوە.

ئیبرا، کە لە تشرینى یەکەمى داهاتوودا دەبێت بە ٣٩ ساڵ، دواى کۆتایى هاتنى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى گالاکسى ئەمریکى، لە سەرەتاى ئەمساڵدا پەیوەندى بە میلانەوە کرد و لە ١١ یاریدا چوار گۆڵى تۆمارکردووە و گۆڵێکیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.

 

گ . ف