کۆتینیۆ تا کۆتایى ئەم وەرزە لە بایرن دەمێنێتەوە

کۆتینیۆ تا کۆتایى ئەم وەرزە لە بایرن دەمێنێتەوە
2020-07-02

1058 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆتینیۆ ماوەى خواستنەکەى تا کۆتایى ئەم وەرزە لەگەڵ بایرن میونشن نوێکردەوە و لە لە سەدا ٥٠ى موچەکەشى خۆشبوو.

ڕۆژنامەکانى بیڵدى ئەڵمانى و مارکاى ئیسپانى بڵاویانکردووەتەوە، فیلیپى کۆتینیۆى بەڕازیلى یاریزانى بەرشەلۆنە تا کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاى ئەم وەرزە، لە ڕیزەکانى یانەى بایرن میونشندا دەمێنێتەوە و ماوەى خواستنەکەى بۆ نزیکەى دوو مانگ درێژکردووەتەوە.

مارکا ئاماژەى بەوە کردووە، کۆتینیۆ ڕازیبووە بە کەمکردنەوەى لە سەدا ٥٠ى موچەکەى لە یانە باڤاریەکەدا، لە پێناوى بەردەوامبوونى لە تیپەکەیدا تا کۆتایى ئەم وەرزە، بەهەمان شێوەش بۆ هاوکارەکانى ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلاى خواستراو لە ڕیاڵ مەدرید و ئیڤان پیریسیچى خواستراو لە ئینتەر میلان.

بەپێى گرێبەستە خواستراوەکەى کۆتینیۆ، بایرن میونشن دەتوانێن بە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستى هەمیشەى لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلەکەدا ئیمزابکات، ئەمەش هەمان ئەو بڕەیەیە، کە بەرشەلۆنە لە ٢٠١٨دا کۆتینیۆى لە لیڤەرپوڵەوە پێ گواستنەوە بۆ ڕیزەکانى.

 

گ . ف