هێشتا بەرشەلۆنە نەیتوانیوە قەرەبووى نیمار بکاتەوە

هێشتا بەرشەلۆنە نەیتوانیوە قەرەبووى نیمار بکاتەوە
2020-07-02

4278 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تا ئێستا بەرشەلۆنە سەرکەوتوو نەبووە لە قەرەبووکردنەوەى نیمارى بەڕازیلى و لە نرخى یاریزانەکەش زیاتر پارەى خەرجکردووە.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕى یانەى بەرشەلۆنە گرێبەستى لەگەڵ عوسمان دیمبلى و فیلیپى کۆتینیۆ و ئەنتوان گریزماندا ئیمزاکردووە، بۆ قەرەبووکردنەوەى نیمار دا سیلڤا، بەڵام شکستى هێناوە لە پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییەى هێرشبەرە بەڕازیلیەکە بە ڕۆیشتنى درووستیکردووە.

ئەمەش دواى ئەوەى نیمار لە هاوینى ٢٠١٧دا بە هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە و بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندى بە یانەى پاریس سان جێرمانەوە کرد.

سپۆرت ئاماژەى بەوە کردووە، بەرشەلۆنە زیاتر لە بڕى گرێبەستەکەى نیمار و نزیکەى ٣٤٥ ملیۆن یۆرۆى لە کڕینى یاریزانى نوێ بۆ جێگەى نیمار خەرجکردووە، لەگەڵ ٨٠ ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکارى، بەڵام یاریزانە نوێکان نەیانتوانیوە قەرەبووى جێگەى نیمار بکەنەوە.

 

گ . ف