سانى پشکنینى پزیشکى بۆ بایرن میونشن ئەنجامدا

سانى پشکنینى پزیشکى بۆ بایرن میونشن ئەنجامدا
2020-07-02

681 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیرۆى سانى گەیشتووەتە ئەڵمانیا و ڕاستەوخۆش پشکنینى پزیشکى بۆ بایرن میونشن ئەنجامداوە و لە پشکنینى تریش بەردەوام دەبێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لیرۆى سانى ئەڵمانى یاریزانى مانچستەر سیتى ئینگلیزى، شەوى چوارشەممە گەیشتووەتە شارى میونشنى ئەڵمانیا و ڕاستەوخۆش پشکنینى پزیشکى بۆ ئەنجامدراوە، وەک ئامادەکارى بۆ پەیوەندیکردن بە یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانییەوە.

ڕۆژنامەى بیڵدى ئەڵمانى ئاماژەى بەوە کردووە، ئەمڕۆ چەند پشکنینێکى تر بۆ سانى ئەنجامدەدرێن، بەڵام باسى ئیمزاکردنى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە باڤاریەکە نەکردووە.

بەگوێرەى ڕاگەیاندنەکان، مانچستەر سیتى ڕازیبووە بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى سانى بێت بۆ بایرن میونشن، دواى ئەوەى یاریزانەکە ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە، کە هاوینى ٢٠٢١ تەواودەبێت و بە یانەکەى ڕاگەیاندبوو دەیەوێت لە کۆتایى ئەم وەرزەدا بڕوات.

 

گ . ف