کۆتایی وەرز داهاتووی سیتین یەکلایی دەکرێتەوە

کۆتایی وەرز داهاتووی سیتین یەکلایی دەکرێتەوە
2020-07-02

792 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆتایی وەرز داهاتووی کیکی سیتینی راهێنەر یەکلایی دەکرێتەوە بە هێشتنەوە یاخود دورخستنەوە لەپۆستەکەى.

ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە پێش ئەنجامدانی یارییەکەى ئەتلەتیکۆمەدرید کیکی سیتینیان لەوە دڵنیا کردۆتەوە کە ئەنجامی ئەو یارییە هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت و ئەوان پشتگیری دەکەن.

پێشیان وتوە کە لەکۆتایی وەرز بڕیار دەدرێت لەسەر داهاتوی بە هێشتنەوە یاخود دورخستنەوە لە پۆستەکەى.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت ئەگەر ئەم وەرزە بەرشەلۆنە هیچ نازناوێک بەدەست نەهێنێت، ئەوا سیتین لە پۆستەکەى دوردەخرێتەوە و گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە راهێنەران چاڤی هێرناندێز یان رۆناڵد کومان ئیمزادەکرێت.