بەڕێوەبەری کارەکانی گریزمان داواى کۆبونەوەى بەپەلە لە بەرشەلۆنە دەکات

بەڕێوەبەری کارەکانی گریزمان داواى کۆبونەوەى بەپەلە لە بەرشەلۆنە دەکات
2020-07-02

1696 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەری کارەکانی گریزمان داواى لە ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە کرد بە زوترین کات لە کۆبونەوەیەکدا داهاتوی یاریزانە فەرەنسییەکە یەکلایی بکەنەوە.

گریزمانی فەرەنسی لە چوار یاریی رابردودا سێ یارییان وەک یەدەگ بەشداری کردووە.

رۆژنامەى لۆ باریزیانی فەرەنسی ئاشکرایکردوە، خوشکەکەی و بەڕێوەبەری کارەکانی گریزمان داواى کۆبونەوەیان لە ئیدارەى بەرشەلۆنە کردوە.

بەڕێوەبەری کارەکانی گریزمان تەئکیدی کردۆتەوە کە یاریزانە فەرەنسییەکە بەهیچ شێوەیەک نایەوێت بڕوات و ناشیەوێت بکەوێتە هیچ گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕەوە.

زۆربەى رۆژنامەکانی ئیسپانیا کۆکن لەسەر ئەوەى بەرشەلۆنەش نایەوێت دەستبەرداری گریزمان ببێت و بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکەى دەبینێت.