میلان نەیتوانی لە سپال بباتەوە

میلان نەیتوانی لە سپال بباتەوە
2020-07-02

583 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا میلان لەدەرەوەى یاریگاى خۆی لەگەڵ سپال یەکسان دەبێت و لەپلەى حەوتەمی ریزبەندی مایەوە.

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى 29ی خولی ئیتاڵیا یانەى میلان لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی یانەى سپال بوەوە.

یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردولا کۆتایی هات، دوو گۆڵەکەى سپال ماتیا فالوتی و فلۆکاری تۆماریانکرد و دوو گۆڵەکەى میلانیش رافایل لیا و فیکاری بە هەڵە لەخۆیانی کرد.

بەو ئەنجامە میلان کۆی خاڵەکانی بۆ 43 خاڵ بەرزکردەوەو لەپلەى حەوتەمی ریزبەندی خولەکە دەبینرێت و سپالیش بە 19 خاڵ لەپلەى نۆزدەیەمدایە.