لێدوانی گواردیۆلا پێش روبەڕووبونەوەى لیڤەرپوڵ

لێدوانی گواردیۆلا پێش روبەڕووبونەوەى لیڤەرپوڵ
2020-07-02

715 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە یانەکەى پشت بە هیچ یاریزانێک نابەستێت کە لە ریزەکانیدا دڵخۆش نەبێت و ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان پێویستە ریزەکانیان رێکبخەنەوە بۆ وەرزی نوێ.

پێش روبەروبونەوەى لیڤەرپوڵ لەخولی ئینگلتەرا، گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

گواردیۆلا ئاماژەى بەوەدا کە کلۆپ بۆ خولی ئینگلتەرا و بەهێزکردنی رکابەری گرنگە.

وتیشی: پێویستە ریزەکانمان رێک بخەینەوە و بڕیاری دروست بدەین بۆ ئەوەى پارێزگاری لە تواناى خۆمان بکەین.

گواردیۆلا ئاماژەى بەوەشدا کە هەر یاریزانێک لە ریزەکانیاندا دڵخۆش نەبێت دەستبەرداری دەبن و پشتی پێ نابەستن.

چاوەرێی ئیدارەى مانچستەر سیتیش دەکات بۆ ئەوەى داهاتوی ئەگوێرۆ و فێرناندینۆ یەکلایی بکاتەوە کە ساڵێک لە گرێبەستەکانیان ماوە.