لێدوانی کلۆپ پێش روبەڕوبوونەوەى مانچستەر سیتی

لێدوانی کلۆپ پێش روبەڕوبوونەوەى مانچستەر سیتی
2020-07-02

655 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆرگن کلۆپ دوپاتیکردەوە کە وەرزی داهاتوو هەوڵ دەدەن جارێکی تر نازناوی پریمەرلیگ بەدەست بهێننەوە.

پێش روبەروبونەوەى مانچستەر سیتی ، کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

کلۆپ دوپاتیکردەوە کە وەرزی داهاتوو مانچستەر سیتی و چێلسی و مان یونایتد بە بەهێزی دەبینرێن.

وتیشی: ئاستی ئارسناڵ و تۆتنهامیش بەرەو پێش دەچێت و بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ ئاسان نابێت.

کلۆپ هیواى خواست هاندەران لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە بۆ ئەوەى دۆخەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خراپتر نەبت.

کلۆپ ئاماژەى بەوەشدا کە گواردیۆلا کەسێکی تایبەتە و رێزێکی زۆری لێدەگرێت و رکابەرێکی سەختەو بردنەوە و شکست وەک یەک قبوڵ دەکات.