ئەمشەو مانچستەر سیتی میوانداری لیڤەرپوڵ دەکات

ئەمشەو مانچستەر سیتی میوانداری لیڤەرپوڵ دەکات
2020-07-02

660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا ئەمشەو مانچستەر سیتی لە یاریی لوتکەدا کاتژمێر 10 و 15خولەک میوانداری لیڤەرپوڵی پاڵەوان دەکات.

رکابەرییەکانی خولی ئینگلتەرا پێی ناوەتە هەفتەى 32 و ئەمشەو یاریی لوتکە لە نێوان مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ بەڕێوەدەچێت.

یارییەکە کاتژمێر 10 و 15 خولەک لە یاریگاى ئیتیحاد بەڕێوەدەچێت و پێشتر لیڤەرپوڵ نازناوەکەى مسۆگەرکردووە.

یانەى مانچستەر سیتی بڕیاریداوە کە رێڕەوی رێزلێنان بۆ یانەى لیڤەرپوڵ بکات لەبەرئەوەى نازناوی پاڵەوانێتیەکەى پێش وادەى خۆی بەدەستهێناوە.