چێڵسی بە وێستهام دۆڕا

چێڵسی بە وێستهام دۆڕا
2020-07-02

616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا چێڵسی لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بە وێستهام دۆڕا و هەلی گرتنی پلەی سێیەمی ریزبەندی لەدەستدا.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى 32ی خولی ئینگلتەرا یانەى چێلسی لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى وێستهام.

چێلسی بە دو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى بە وێستهام دۆڕا و هەلی سەرکەوتن بۆ پلەى سێیەمی ریزبەندی لەدەستدا.

سێ گۆڵەکەى وێستهام سوسیک و ئەنۆنیۆ و یارمولینکۆ تۆماریانکرد و دوو گۆڵەکەى چێڵسیش هەردوکی ویلیان کردی.

بەو شکستە چێلسی کۆی خاڵەکانی بە 54 خاڵ مایەوەو لەپلەى چوارەمدا دەبینرێت و وێستهامیش سەرکەوت بۆ پلەى شانزەیەمی ریزبەندی.