ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان شەش گۆڵی لە بریشیا کرد

ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان شەش گۆڵی لە بریشیا کرد
2020-07-01

566 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە بریشیای بردەوە.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی ٢٩ ی خولی ئیتاڵیا،یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی بریشیای کرد.

یاریەکەش بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی ئینتەرمیلان کۆتایی هات،گۆڵەکانیش ئەشلی یۆنگ و ئەلێکسس سانچێز و دامبرۆسیۆ و گالیاردینی و ئیریکسن و کاندرێڤا تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە،ئینتەرمیلان خالەکانی گەیاندە ٦٤ خاڵ و لە پلەی سێیەمی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت،بریشیاش بە ١٨ خاڵ لە پلەی نۆزدەدایە.

 

خ . ک