لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى خیتافى بڵاوکرایەوە

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى خیتافى بڵاوکرایەوە
2020-07-01

5082 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستى یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى خیتافى بڵاوکرایەوە و هازارد دوورخراوەتەوە و یوڤیچ و ڤاسکێز گەڕاونەتەوە.

یانەى ڕیاڵ مەدرید لە پێگەى فەرمى خۆى لە تویتەر لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بۆ یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر خیتافى لە دواین یارى هەفتەى ٣٣ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا بڵاوکردووەتەوە، کە لە ٢٤ یاریزان پێکهاتووە.

ئیدین هازارد دوورخراوەتەوە و ڕاگەیاندنەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، یاریزانەکە پێکانى نییە و تەنیا پشوى پێدراوە، بەڵام ناچۆ فێرناندێز بەهۆى پێکانەوە بانگهێشتنەکراوە.

لۆکا یوڤیچ و لۆکاس ڤاسکێزیش جارێکى تر بانگهێشتى پێکهاتەى یانەکەیان کراونەتەوە، کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتبوونەوە.

لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید بە ٧١ خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى لالیگاى گرتووە و بە جیاوازى خاڵێک لە پێش بەرشەلۆنەى پلەى دووەمەوەیە، بەڵام یانە مەدریدیەکە یارییەک کەمترى کردووە.

 

گ . ف