کاتى یارییەکانى پێش کۆتایى و کۆتایى جامى ئینگلتەرا دیاریکران

کاتى یارییەکانى پێش کۆتایى و کۆتایى جامى ئینگلتەرا دیاریکران
2020-07-01

1124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتى یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایى و کۆتایى جامى یەکێتى ئینگلتەرا دیاریکران و یارییەکانیش لە یاریگاى ویمبڵیدا بەڕێوەدەچن.

یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەرا لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایى جامى یەکێتى ئینگلتەرا لە ١٨ و ١٩ى ئەم مانگە ئەنجام دەدرێن لە یاریگاى ویمبڵى لە لەندەنى پایتەختدا.

یەکێتییەکە ڕوونیکردووەتەوە، یارییەکەى نێوان مانچستەر سیتى و ئارسناڵ لە ١٨ى مانگدا کاتژمێر نۆ و ٤٥ خولەکى شەو دەکرێت و یارییەکەى نێوان مانچستەر یونایتد و چێڵسیش ڕۆژى دواتر و لە ١٩ى مانگدا کاتژمێر هەشى شەو بەڕێوەدەچێت.

یارییەکانیش بەبێ ئامادەبوونى هاندەران دەکرێن و یارى کۆتایى جامەکەش لە یەکى ئابى داهاتوودا هەر لە یاریگاى ویمبڵیدا بەڕێوەدەچێت.

 

گ . ف