کاتى دەستپێکردنەوەى وەرزى نوێى بۆندسلیگا دیاریکرا

کاتى دەستپێکردنەوەى وەرزى نوێى بۆندسلیگا دیاریکرا
2020-07-01

1109 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەرزى نوێى خولى پلە یەکى ئەڵمانیا لە نێوان ١١ بۆ ١٨ى ئەیلولى داهاتوو دەستپێدەکات و ئەگەرى گەڕانەوەى هاندەرانیش هەیە.

کریستیان شایڤرتى سەرۆکى بۆندسلیگا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى دى فێڵتى ئەڵمانى ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر زۆرە لە نێوان ١١ بۆ ١٨ى ئەیلولى داهاتوو وەرزێکى نوێى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا دەستپێبکات.

شایڤرت دەڵێت "هێشتا گفتوگۆکان بەردەوامن لەگەڵ یەکێتى تۆپى پێى ئەڵمانیادا، لەبەرئەوەى سەرەتا هەمیشە بە قۆناغى یەکەمى جامى ئەڵمانیا کێبڕکێکان دەستیان پێکردووەتەوە لە پێش بۆندسلیگاوە".

شایڤرت باس لەوەش دەکات، هیوایان هەیە ڕێگە بە بەشێک لە هاندەران بدرێت بگەڕێنەوە بۆ یاریگاکان، هەرچەندە داخستنى شوێنە گەورەکان لە ئەڵمانیا تا ٣١ى تشرینى یەکەمى داهاتوو بەردەوام دەبێت.

شایڤرت ڕوونیکردووەتەوە، گەڕانەوەى هاندەران بەبێ رێککەوتن لەسەر پرۆتۆکۆڵى تەندروستى توند و شێوازى چاودێرى هاندەران، بەدى نایەت.

 

گ . ف