بەهۆى چامپیۆنز لیگەوە بڕیارى دادگا لەسەر سزاکەى مان سیتى دواخرا

بەهۆى چامپیۆنز لیگەوە بڕیارى دادگا لەسەر سزاکەى مان سیتى دواخرا
2020-07-01

734 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆى تیروپشکى چامپیۆنز لیگەوە، بڕیارى کۆتایى دادگاى وەرزشى لەسەر سزاکەى مانچستەر سیتى بۆ ١٣ى ئەم مانگە دواخرا.

ڕۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، بڕیاربوو لە ١٠ى ئەم مانگەدا دادگاى وەرزشى بڕیارى کۆتایى لەسەر تانەکەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى بدات، کە یانەکە داواى هەڵوەشاندنەوەى سزاى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا دەکات، بە دوورخستنەوەى بۆ ماوەى دوو وەرز لە خولە ئەوروپیەکاندا، بەهۆى سەرپێچیکردنى لە یاساى یارى پارەى خاوێندا.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا داواى لە دادگاى وەرزشى کردووە بڕیارەکە بۆ ١٣ى هەمان مانگ دوابخات، لەبەرئەوەى ١٠ى مانگ هاوکاتە لەگەڵ ڕاکێشانى تیروپشکى قۆناغى چارەکى کۆتایى و پێش کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

گەر مانچستەر سیتى سزاکەى بەسەردا جێبەجێبکرێت، یانەى پلەى پێنجەمى ڕیزبەندى خولى نایابى ئینگلتەرا لە جێگەى مانچستەر سیتى سەردەکەوێت بۆ چامپیۆنز لیگ، ئەمە لە کاتێکدا سیتى پێشتر سەرکەوتنى مسۆگەرکردبێت.

 

گ . ق