لە خولی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە نۆتینگهام فۆرێست هێنا.
مان یونایتد دەیانەوێت گرێبەستی لیساندرۆ مارتینێز تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 نوێ بکەنەوە.
بەفەرمی لامین یاماڵ تووشی پێکانبووە لە گەدە و پشتیدا و چاکبوونەوەی بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.
ڤالەنسیا و سێلتاڤیگۆ ئارەزوی خۆیان دەربڕیوە بۆئەوەی لە مانگی یەکدا ئیندریک بە خواستن بگوازنەوە ریزەکانیان.
بە ئەگەری زۆرەوە لە ساڵی 2029 سوپەر باڵۆن دۆر دابەش دەکرێت و مێسیش پاڵێوراوی یەکەمە بۆ خەڵاتەکە.
مانچستەر سیتی دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا دۆمفرێس لە ئینتەر میلان بگوازێتەوە ریزەکانی.
ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە کار لەسەر گواستنەوەی یەکێک لە کۆناتێ و سالیبا دەکات لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.
پەردە لەسەر پەیکەری بیکنباوەر لادرا کە لەبەردەم یاریگای ئالینز ئارینا دروستکرابوو.
لە باسکەی ئەوروپا ئەڵمانیا و تورکیا بە بردنەوە لە فنلەندا و یۆنان گەیشتنە یاریی کۆتایی.
هالاند دوپاتیکردەوە دەگەڕێنەوە سەر ئاستە بەرزەکەیان و دەیانەوێت لە هەموو یارییەکدا بردنەوە بەدەستبهێنن.
مباپێ دوپاتیکردەوە دەجەنگن لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوەکان و سوپاسی هاندەرانیشی کرد.
تودۆر دوپاتیکردەوە رووبەڕووی رکابەرێکی بەهێز دەبنەوە و چیڤۆش رایگەیاند لە ئێستاوە فشار ناکاتە سەر یاریزانەکانی.
ئەمشەو لە خولە ناوخۆییەکان چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن.
لە خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن بە نۆ یاریزانەوە سێ گۆڵی لە فرانکفۆرت کرد و لێی بردەوە.
لە خولی سعودیە یانەی ئیتیحاد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە فەتح هێنا.
یامال دوپاتیکردەوە خەون بە بردنەوەی چەندین باڵۆن دۆر دەبینێت و دڵخۆشە بە ناوبانگەکەی.
مانچستەر سیتی گرێبەستی ریکۆ لویسی نوێکردەوە و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی بە بەردەوامی لەگەڵ سیتیزن دەربڕی.
ریاڵ مەدرید پێکانی رودیگێری راگەیاند و ماوەی دوورکەوتنەوەی بە سێ مانگ خەمڵێندراوە.
جاکسۆن رایگەیاند بە درێژایی ژیانی هاندەری بایرن میونشن بووە و دەیەوێت نازناوی زۆر لەگەڵیاندا بەدەستبهێنێت.
رابیۆت رایگەیاند هاوڕێیەتی باشی لەگەڵ ئەلێگری هەیە و دەیانەوێت میلان بگەڕێننەوە چامپیۆنز لیگ.
ئینزاگی رایگەیاند لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە و تەنیا سەرنجیان لەسەر یاریی داهاتوویانە.
چابی ئەلۆنسۆ جەختیکردەوە سەرجەم یاریزانەکان لە دۆخێکی باشدان و رکابەرییەکی بەهێز لە نێوان هەیە.
یوفا بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی یانەکان لەچامپیۆنز لیگ دەرکرد کە پەیوەستە بە زیادکردنی ناوی یاریزانێک.
بەرشەلۆنە دی یۆنگیان ئاگادار کردووەتەوە ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە دەیفرۆشن.
ئەگەری رۆیشتنی حەکیمی لە پاریس زۆرە بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی
بەرپرسانی مانچستەر سیتی گواستنەوەی فێرمین لۆپێزیان کردووەتە ئامانج لە ئەگەری رۆیشتنی بێرناردۆ.
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید رووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوە و لە خولی ئیتاڵیاش دێربی بەڕێوەدەچێت.
گریلیچ بە باشترین یاریزانی مانگی پریمەر لیگ دیاریکرا و سلۆت خەڵاتی باشترین راهێنەری وەرگرت.
کۆمپانی دوپاتیکردەوە متمانەی تەواویان بە جاکسۆن هەیە و دڵخۆشی سەبارەت بە یاریزانەکانیشی دەربڕی.