سەردێڕ:

عەدنان عوسمان: نەوەى نوێ هەڵوێستێکی باشی نواند لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا هاوپەیمانی پێکنەهێنا

فۆتۆ: 
2021-05-14

2113 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری پێشووی جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، نەوەی نوێ لەبەرەی رەخنەگرتن ماوەتەوە و درێژەی بە بەرەی ئۆپۆزسیۆن داوە.


عەدنان عوسمان سکرتێری پێشووی جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ئەوەشی خستەڕوو، هەڵوێستێکی باش بوو کە نەوەی نوێ وتی لەگەڵ یەکێتی و پارتی هاوپەیمانی ناکات، دەشڵێت، ئەو پێی وابوو دەبێت لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی هاوپەیمانی پێکبهێنرێت.

عەدنان عوسمان باسی لەوەشکردووە، پێی باشبوو نەوەی نوێ و گۆڕان پێکەوه هاوپەیمانێتیان بکردایە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەیان بانگ بکردایە بۆ  ناو هاوپەیمانیەتیەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستبوو لە کوردستان دوو جەمسەر دروستبکرێت، جەمسەری پارتی و یەکێتی و جەمسەری نەوەی نوێ و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بۆ هەڵبژاردنی مانگی ١٠ی ئەمساڵ یەکێتی و گۆڕان بە فەرمی هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێناوە و یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتووشدا رێککەوتنی پێکهێناوە، بەڵام جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ هیچ لایەنێکدا هاوپەیمانی و رێککەوتنی پێکنەهێناوە و لە سەرجەم بازنەکانی هەرێم و کەرکوکیش کاندیدی هەیە.