سەردێڕ:

گەنجەکەی هەفتەی رابردوو لە لایڤێکی فەیسبووک ئاگری لە جەستەی بەردا گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-13

7560 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، ئەو گەنجەی هەفتەی رابردوو لە لایڤێکی فەیسبووکدا ئاگری لە جەستەی بەردا، ئەمشەو گیانی لەدەستدا.


ئەو گەنجە ناوی سەرتیپ بووە و بەپێی وتەی کەسێکی نزیکی پێشتر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بەشێوەی گرێبەست کارگوزار بووە.

لەبارەی رووداوەکەوە تاوەکو ئێستا کەسوکارەکەی هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە و بەپێی ئەوەی گەنجەکەش پێشتر باسیکردووە و لە لایڤی فەیسبووکەکەیدا دەیڵێت، لە دۆخی ژیانی ئێستای و گوزەرانی بێزارە.

ئەو گەنجە تەمەنی ١٩ ساڵ بوو و پاش ئەوەی لە لایڤێکی فەیسبووکدا لە نزیک دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا، ئەمڕۆ پاش مانەوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

پزیشکەکان سەرەتا باسیان لەوەکرد کە ٪٥٠ بۆ ٪٥٥ی جەستەی سوتاوە، بەڵام بەشێ زۆری سوتانەکە رانەکانی و پشتی گرتووەتەوە.