سەردێڕ:

جیاواز لە باشور بەرزترین پلەی گەرما لە شارێکی باکوری کوردستان ٤ پلەی سیلیزیە

فۆتۆ: 
2021-05-13

4904 جار خوێندراوەتەوە

پێچەوانەی باشوری کوردستان؛ کەشناسی هۆشداری له‌بارەی زوقم و به ‌سەهۆڵبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش لە باکوری کوردستان دەدات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکانی كه‌شناسی چەند شارێکی باکوری کوردستان هۆشداری لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن و رایانگەیاندووە، كه‌ ئاسمانی ناوچه‌كه،‌ هه‌وراوی ده‌بێت.

‌دەشڵێن، کە با له‌ ئاڕاسته‌ی باكور و باكوری رۆژئاواوه‌ به‌ هێواشی هه‌ڵ ده‌كات و ماوه‌ ماوه‌ ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما لەو ناوچانە به‌و جۆره‌ بن، هه‌كاری و مووش ٩ پلە، وان ٧ پلە و به‌دلیس ٤ پلەی سەدی بن‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ناوچەکانی باشوری کوردستاندا پلەکانی گەرما روویان لە بەرزییە و لە هەرێمدا وشکەساڵی راگەیاندراوە.