سەردێڕ:

وەزیری گواستنەوەی هەرێم: پێداچوونەوە بۆ پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دهۆک دەکەین

فۆتۆ: 
2021-05-04

1527 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گواستنەوەی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک لە وەزارەتی گواستنەوەیە و لیژنەیەکی تایبەت بۆ ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەکە پێکھاتووە.


ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە، فڕۆکەخانەی دھۆک زەوی بۆ دابینکرابوو و پێش قەیرانی دارایی بڕیاربوو دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بەڵام پڕۆژەکە تا ئێستا بە کردار نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئانۆ جەوھەر دەشڵێت، دۆسیەی فڕۆکەخانەی دھۆک لە وەزارەتەکەیانە و لیژنەیەکی تایبەت پێداچوونەوەی بۆ دەکات.

وەزیری گواستنەوەی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارکردن لەسەر پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تا دەگەنە قۆناغی کۆتایی و دەستپێکردنی پڕۆژەکە پەیوەستە بە کارەکانی ئەو لیژنەیەی پێداچوونەوە بۆ پڕۆژەکە دەکات.