سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2021-04-23

11718 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سبەینێش، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.


هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٣ پلە و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٣ بە ١٨ پلە دەبێت و دھۆک ٢٩ بە ١٥ پلە دەبێت و کەرکوک ٣٥ بە ١٩ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٣٤ پلە و نزمترین ١٦ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٤ بە ١٨ پلە، دھۆک ٣٠ بە ١٧ دەبێت، لە کەرکوکیش ٣٥ بە ١٨ پلە دەبێت.