سەردێڕ:

هەپەگە: دوو سەربازی تورکیامان کوشتووە

فۆتۆ: 
2021-04-23

960 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە چیای حەفتانین لە سنوری زاخۆ دوو سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە.


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی خانتووری حەفتانین لە سنوری زاخۆ گەریلاکانیان توانیویانە دۆشکەیەک و چەند کامێرایەکی چاودێریی سوپای تورکیا کە لەسەر گردێک جێگیرکرابوون تێکبشکێنن.

ئاماژەشی بەوەشکردووە، لە هەفتەی رابردوودا فڕۆکە بێفڕۆکەوان و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام پێگەکانی پەکەکەیان لە زاپ و چیای گارە و چیای مەتین و ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری ئەو ناوچانەى بۆردومانکردووە.

هەپەگە روونیشیکردووەتەوە، "ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی تورکیاوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە و گەریلاکانیان لەو هێرشانەی سوپای تورکیا هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە."

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ١٨ی ئەم مانگەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان سێ گەریلای پەکەکەیان لە چیای گارە کردووەتە ئامانج.