سەردێڕ:

خۆراکی سلێمانی: تەنها زەیت و شەکر بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکەین

فۆتۆ: 
2021-04-17

13193 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ مانگی رەمەزان هاتووە و لەئێستادا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەرچى بڕیاربوو لە مانگى رەمەزاندا بەشەخۆراکی دوومانگ بدرێت بە هاوڵاتییان، بەڵام لەئێستادا بەشی مانگێکی هاتووە و دراوە بە بریکارەکانى خۆراک بۆ ئەوەى راستەوخۆ دابەشبکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا.

شەوکەت محەمەد دەشڵێت، ماددەخۆراکییەکان پێکدێت لە زەیت و شەکر، بڕیاریشە لەدوای مانگی رەمەزان بەشەخۆراکییەکەى دیکە بگاتە دەستیان و ئەوانیش راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتى بازرگانى عێراق وتبووی، لە مانگى رەمەزاندا دوو بەشەخۆراک دابەشدەکەن بەسەر هاوڵاتییاندا.