سەردێڕ:

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: دەمانەوێت ٧٥ وڵات و رێکخراوی جیهانیی چاودێری هەڵبژاردن بکەن

فۆتۆ: 
2021-04-17

636 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق پەیوەندی لەگەڵ هەموو کونسوڵخانەکانی عێراق کردووە بۆ چاودیریکردنی هەڵبژاردنەکان، کە مانگی ١٠ ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان باسی لەوەشکردووە، بانگێشتنامەیان بۆ ٧٥ باڵیۆزخانەی عەرەبی و بیانی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناردووە بە ئامانجی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی پرۆسەکە تەواو پاک و شەفافانە بەڕێوەبچێت.

لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیشەوە کۆمسیۆن رایگەیاندووە، کە ئەوە پێویستی بە لایەنی تەکنیکی و دارایی هەیە و بڕیاردان لێی کارێکی هەروا ئاسان نییە تا بتوانریت باسی لەسەر بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە عێراق ئەنجام بدرێت.