سەردێڕ:

ئەنجومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى رەزامەندی لەسەر چاودێریکردنی ئاگربەسەت لە لیبیا نیشاندا

فۆتۆ: 
2021-04-16

759 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، رەزامەندی لەسەر ناردنی میکانیزمێک بۆ چاودێریکردنی ئاگربەسەت لە لیبیا نیشاندا.


دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رەزامەندی لەسەر پێشنیازی بەرپاکردنی ئاگربەستێکی جێگیر لە لیبیا و پێکھێنانی میکانیزمێک بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکە نیشاندا، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بە کۆی دەنگ بڕیاری پێدانی دەسەڵاتی میکانیزمی چاودێریکردنی ئاگربەستەکەی پەسەندکرد.

بەپێی ئەو پلانەی کە گوتەرێس، پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، لەدوای دابینکردنی چەند پێوەرێکی دیاریکراوی ئەمنی و لۆجیستی، ٦٠ چاودێر لە شارى سیرت بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکە جێگیردەکرێت.

چاودێرەکان کە بەبێ چەک و بێ جلوبەرگی سەربازی دەبن، لەگەڵ لیژنەی سەربازیی ٥+٥ کاردەکەن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جگە لەوە لە بڕیارەکەیدا داوای لەسەر جەم لایەنەکان کرد کە پابەندی ئاگربەستەکەی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بن و بانگەوازی کرد کە سەرجەم ھێزە بیانییەکان و شەڕکەرە بەکرێگیراوەکان وڵاتەکە جێبھێڵن.