سەردێڕ:

سەرۆکایەتی هەرێم: دەبێت سنورێکی یەکجاری بۆ هێرشەکان دابنرێت

فۆتۆ: 
2021-04-15

5415 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی هەولێرەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوێسته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى به‌ پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ى له‌ پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن."

سەرۆکایەتی هەرێم دەشڵێت، "دەبێت سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت."

دەقی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم: 

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تيرۆرستيانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ ئه‌مشه‌و كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی‌ توركيا له‌ باشيك. هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه‌ نييه‌ و له‌ زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه‌ به‌ ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته‌.

چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق به‌ پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له‌ پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت.

راگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی هەولێرەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوێسته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى به‌ پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ى له‌ پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن."

سەرۆکایەتی هەرێم دەشڵێت، "دەبێت سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت."

دەقی راگەیەندراوەکە:

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تيرۆرستيانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ ئه‌مشه‌و كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی‌ توركيا له‌ باشيك. هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه‌ نييه‌ و له‌ زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه‌ به‌ ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته‌.

چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق به‌ پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له‌ پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت.

ئەمشەو، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا و دەژەتیرۆری کوردستانیش وتبووی، "موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا."

رۆژی ١٥ی شوباتی ئەمساڵیش، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێم کران و تیایدا نزیکەی هەشت کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا، کە ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش، ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم دانپێدانانى چەند کەسێکى بڵاوکردەوە و باسی لەوەدەکرد، ئەو کەسانە ئەندامی داعش بوون و بە نیازبوون بە بۆمبى چێنراو و دەمانچەى بێدەنگ لە هەولێر چەند هێرشێک ئەنجامبدەن.

هاوکات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە رێکخراوه‌ و ئاڕاستەکراوه."  

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردبوو، "داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن."