سەردێڕ:

تورکیا: لە هەرێم سەربازێکمان کوژرا

فۆتۆ: 
2021-04-14

16870 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە ناحیەی زێلکانەی سەر بە قەزای شێخان سێ موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی تورکیا کرا، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەربازێکیان لە هەرێم کوژراوە و منداڵێکی دانیشووی گوندێکی سنورەکەش بریندار بووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، سێ موشەک ئاڕاستە کراون کە یەکێکیان لە بنکە سەربازییەکەیاندا کەوتووەتەوە و دوو موشەکەکەی دیکە لە گوندێکی ناحیەی زێلکانەی کەوتووەتەوە.

هاوکات، غەیاس سورچی بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گومان دەکرێت تورکیا سەربازی برینداری هەبێت، دەشڵێت، پێشمەرگە وەلامی هێرشەکانی نەداوەتەوە.

غەیاس سورچی راشیگەیاندووە، "موشەکەکان هاوکات بوە لەگەل هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر."

هەر ئەمشەو، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا و دەژەتیرۆری کوردستانیش وتبووی، "موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا."

رۆژی ١٥ی شوباتی ئەمساڵیش، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێم کران و تیایدا نزیکەی هەشت کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا، کە ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش، ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم دانپێدانانى چەند کەسێکى بڵاوکردەوە و باسی لەوەدەکرد، ئەو کەسانە ئەندامی داعش بوون و بە نیازبوون بە بۆمبى چێنراو و دەمانچەى بێدەنگ لە هەولێر چەند هێرشێک ئەنجامبدەن.

هاوکات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە رێکخراوه‌ و ئاڕاستەکراوه."  

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردبوو، "داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن."

تورکیا سەربازێکی لە هەرێم کوژرا