سەردێڕ:

لێدوانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر

فۆتۆ: 
2021-04-14

3221 جار خوێندراوەتەوە

واین مۆرۆتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان رایگەیاندووە، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە نزیک کۆگایەکی هێزەکانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."


واین مۆرۆتۆ دەشڵیت، "ئاگری تەقینەوەکە کوژێندراوەتەوە و زیانە ماددیەکان ئاشکرا دەکەین و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین."

رۆژی ١٥ی شوباتی ئەمساڵیش، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێم کران و تیایدا نزیکەی هەشت کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا، کە ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش، ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم دانپێدانانى چەند کەسێکى بڵاوکردەوە و باسی لەوەدەکرد، ئەو کەسانە ئەندامی داعش بوون و بە نیازبوون بە بۆمبى چێنراو و دەمانچەى بێدەنگ لە هەولێر چەند هێرشێک ئەنجامبدەن.

هاوکات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە رێکخراوه‌ و ئاڕاستەکراوه."  

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردبوو، "داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن."