سەردێڕ:

لە هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ناتەندروست چوار کەس دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2021-04-14

1189 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ناتەندروست چوار کەس دەستگیرکران، دەشڵێت، دەستیش بەسەر دوو ھەزار و ٥٠٠ کیلۆ گۆشتی بەبێ مۆری سەربڕخانەکان و سێ ئۆتۆمبێلدا گیراوە.


قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەمە لە درێژەی چاودێری و بە دواداچوونەکانماندا چوار دوکانی گۆشتفرۆشی داخران."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستیش بەسەر دوو ھەزار و ٥٠٠ کیلۆ گۆشتی بەبێ مۆری سەربڕخانەکان و سێ ئۆتۆمبێلدا گیراوە.

قائیمقامیەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ناتەندروست چوار کەس دەستگیرکراون و رێکاری یاسای بەرامبەر لەوبابەتەدا گیراوەتەبەر.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان و جەژنەکاندا بەشێک لە خواردن و خواردنەوەکان نرخەکانیان بەرزدەبێتەوە و شتی کوالێتی نزم دێتە بازاڕەکانەوە ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە و داوا دەکەن، حکومەت بتوانێت رێگریان لێبکات و ئەو بازرگانانەی دەستیان لەو جۆرە کارانەدا هەیە دەستگیربکرێن.

May be an image of food and indoorMay be an image of food